مه‌لا به‌ختیار: لایه‌نگری هیچ باڵێك ناكه‌م
"داوا ده‌كرێت تا ئه‌نجامدانی كۆنگره لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی پێكبهێندرێت"
K24 - سلێمانی:
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی ئەمدوایيەی حزبەکەی رایگەیاند, هەوڵەکان بۆ نێوه‌ندگیری و ئاشتکردنەوەی باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی بەردەوامە و ئەو هەوڵانەش بەشێوەیەکی باش چوونەتە پێش.
مه‌لا به‌ختیار، ئاشکراشیکرد, رەنگە بەمزووانە کۆبوونەوەیەك بە بەشداری هەردوو باڵەکە بەڕێوەبچێت و گوتیشی: "ئەو تا ئێستا خۆی بەچارەسەر دەبینێت و لایەنگری هیچ باڵێک ناکات".
مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،ئه‌و سیاسیه‌ى ناو یه‌كێتیه كه له دواى كێشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ناو یه‌كێتى زۆرجار له‌سه‌ر باڵى زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حساب ده‌كرا و ناوى ده‌هێنرا،به‌ڵام دواجار له دواى خواردنه‌وه‌ى قاوه‌یه‌ك بێده‌نگى شكاند و بۆ میدیاكان دوا،ئه‌و باسى له‌وه كرد كه هیچ كه‌سیان لێ زیاد نیه و ووتیشى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوخۆى یه‌كێتى به‌رده‌وامن.
وته‌كانى مه‌لا به‌ختیار له میانى به‌شداریكردنیدا بوو له ڕاگه‌یاندنى یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى فیلم له سلێمانى، ئه‌و ئاشكرایكرد كه بڕیار بووه ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى ناوخۆى یه‌كێتیه‌وه دواخراوه بۆ كاتێكى تر.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،كه بڕیار بوو به‌منزیكانه ئه‌نجامبدرێت مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند:كه‌خۆى قسه‌ى له‌گه‌ڵ فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كردووه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوخستووه.
وته‌كانى مه‌لا به‌ختیار له كاتێكدایه, ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان, له په‌یامێكدا داواى له كادیران و سه‌ركرده‌كانى خۆىان كردووه, خۆیان به‌دوور بگرن له وته و هه‌ڵوێستى زبر، هه‌ر ئه‌مڕۆش 4 ئۆرگانى دیكه‌ی یه‌كێتى له په‌یامێكدا, كه ئاڕاسته‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیان كردووه, داوایان كردووه تا به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى, لیژنه‌یه‌كى باڵا له‌سه‌ركردایه‌تى بۆ ڕايیكردنى كاره‌كانى یه‌كێتى پێكبهێنرێت.