دامه‌زراوه‌یه‌كی ئايينى سعوودی كوردستان به "ده‌وڵه‌ت" ناوده‌بات
نووسیویه‌تی: پێشوازی له شاندی "ده‌وڵه‌تی كوردستان" ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌ی لافیته‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی سعوودیان بڵاكردووه‌ته‌وه كه كوردستان به ده‌وڵه‌تی وه‌سف ده‌كات و نووسیویه‌تی: "پێشوازی له میوانانی ره‌حمان و حاجییان ده‌كه‌ین له ده‌وڵه‌تی كوردستان - عێراق".
دامه‌زراوه و مزگه‌وتی "هیا العساف"، بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز، دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینییه و له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج، به شێوه‌یه‌كی جیاواز له ساڵان پێشوازی له حاجییانی كورد ده‌كات.
دانانی ئه‌و نووسراوه‌ی دامه‌زراوه ئایینییه‌كه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌سف ده‌كرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نزیك له به‌رپرسه سیاسییه‌كانی عێراق، نووسیویانه: "سعوودیه ده‌ست له كاروباری ناوخۆ و ئه‌منییه‌تی عێراق وه‌رده‌دات".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، سعوودییه به لافیته‌یه‌ك پێشوازی له حاجییانی كوردستان ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ری نووسراوه ده‌وڵه‌تی كوردستان.
له دوایین راپرسیدا، كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك، 84.4%ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدان.
پێشتر و له چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ میدیا جیهانییه‌كان، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه فیدرالی له عێراق شكستی هێناوه و باشترین چاره‌سه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه.