كامه‌ران سوبحان "ساتێك پێش له‌بیرچوونه‌وه" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له "ماڵی وه‌فایی" شاری هه‌ولێری پایته‌خت، كامه‌ران سوبحان، نووسه‌ر و رۆشنبیر، نوێترین كتێبی خۆی، به‌ناوی "ساتێك پێش له‌بیرچوونه‌وه" بڵاوكرده‌وه.
كتێبه‌كه، له كۆمه‌ڵێك وتاری نووسه‌ر پێكهاتووه، كه پێشتر له رۆژنامه‌كان بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
كامه‌ران سوبحان له باره‌ی "ساتێك پێش له‌بیرچوونه‌وه" ده‌ڵێت: "كتێبه‌كه زیاتر ئیش له‌سه‌ر زاكیره و یاده‌وه‌ری تاكی كورد ده‌كات، له روانگه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی، كه رۆژێك له رۆژان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی من هه‌بووه".
