ئه‌م ياريانه بۆ وێبگه‌ڕى گوگڵ زيادكرا

K24- هه‌ولێر
گوگڵ، لە ٤ی ئەیلوولی 1998دامەزراوە لەلایەن "سێرجی برین" و "لاری پەیج" کە هەردووکیان قوتابی بوون لە زانکۆی ستانفۆرد.
په‌ڕه‌ى گوگڵ، يەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا هه‌ژمارده‌كرێت.
وه‌ك ده‌زانين رۆژانه مرۆڤ بۆ گه‌ڕان به‌دواى زانست و زانيارى پێويستيان پێ ده‌بێت و به ئاسانترين شێوه هه‌رچى زانيارى هه‌يه ده‌خاته به‌رده‌ستت.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، وێبگه‌ڕى گوگڵ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه حه‌زيان به‌ياريكردن هه‌يه له‌ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌دا، دوو جۆر يارى ديكه‌ى زيادكردووه، ياريه‌كانيش ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:-
-يارى solitaire : ئه‌م جۆره يارييه، ناوبانگيكى گه‌وره‌ى هه‌يه له جيهاندا، له‌سه‌ر .زۆربه‌ى سيسته‌مى وێندۆزه‌كانيشدا هه‌يه، به‌ڵام ئێستا ده‌توانرێت ته‌نها به به‌نووسينى solitaire له وێبگه‌ڕى گوگڵدا و پاشان ئينته‌ر كردنى، راسته‌وخۆ ده‌چيته‌ناو ياريه‌كه.

-يارى tic-tac-toe : ئه‌مه‌ش جۆرێكى ديكه‌ى يارييه، كه له نۆ چوار گۆشه پێكهاتووه، به‌كليك كردن له‌سه‌ر خانه‌كان پيته‌كانى X و O ئينگليزى ريز دروست ده‌كه‌يت.
