شاخەوان عەبدوڵڵا کار بۆ مسۆگەرکردنی مافی کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش دەکات

نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، شاخەوان عەبدولڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەوڵی دەستبەرکردنی مافەکانی کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش دەکات.
شەممە 31ـی ئابی 2024، نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەبدولئیلا ئەلنائلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیاندراوی نووسینگەکەی، شاخەوان عەبدولڵا لەگەڵ سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراقی تاوتوێی ههمواری یاسای دهزگاكەیان کرد بۆ دادگهریكردنی كهسوكاری شههیدان و قوربانیانی دهستی تیرۆریستان و مسۆگهركردنی مافهكانیان له سهرجهم پارێزگاكانی عێراق.