سەرەڕای ناڕەزاییەکان هه‌مواری یاسای باری كه‌سی دەخرێتەوە کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان
وێڕای كاردانه‌وه‌كان لە دژی ناوەرۆکی پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی له عێراق، كه هه‌وڵه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساکه و ڕێکخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م چه‌ندین خۆپیشاندانی به‌دوادا هات، جارێكی دیكه هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئەوەی بخرێتەوە کارنامەی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان.
جارێكی دیكه پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی ده‌بێته‌وه بابه‌تی گه‌رمی نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتارێك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌یان گۆڕان لە بڕگه‌كانی ته‌مه‌نی زەماوەند و له‌خۆگرتنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران کراوە.
ڕائید مالیكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای باری كه‌سیی ژماره 188ی ساڵی 1959 ده‌كرێت و وه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مجاره‌یان بڕگه‌كانی ته‌مه‌نی زەماوەند و له‌خۆگرتنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران هه‌موار ده‌كرێنه‌وه.
ئەندامەکەی لێژنەی یاسایی ئاماژه‌ی دا، داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، ئه‌و بابه‌ته بخاته‌وە كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ڵێنی پێداون، لە نزیكترین دانیشتن تەوەرێکی گفتوگۆکان دەبێت.
ڕائید مالیكی گوتیشی: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به گوێگرتن له تێبینی و سه‌رنجی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه هه‌مواری ئه‌و یاسایه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكردووته‌وه، یاسای ئێستا له‌كاتی پێویستدا ڕێگه به ته‌مه‌نی 15 ساڵی بۆ زەماوەند ده‌دات و ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ته‌مه‌نێكی نزیك له‌و ته‌مه‌نه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوور نییه ته‌مه‌نی 14 ساڵ دیاری بكرێت، به‌و مه‌رجه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رپه‌رشتی له‌سه‌ر بێت و له‌كاتی گرێبه‌ستی زەماوەنددا ئاماده بێت.
مالیكی ده‌ڵێت: پێشنیازێك بۆ بڕگه‌ی له‌خۆگرتنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانیش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نی له‌خۆگرتنی منداڵ تا 7 ساڵی دیاری بكرێت، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌خۆگرتنه‌كه هاوبه‌ش بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو مافی بینی منداڵ به‌دایك و باوك بدرێت، نه‌ك به‌و یاسایه‌ی ئێستا هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له 4ی مانگی ڕابردوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا، ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌نێوان په‌رله‌مانتاران و له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامیش ناڕه‌زایه‌تی توندی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی به‌دوای خۆیدا هێنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خۆپیشاندان له شار و شارۆچكه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوون.