ئەم ساڵ هەناردەی تورکیا زیاتر لە 170 ملیار دۆلار بووە

هەناردەی تورکیا لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا نزیکەی 4% بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، زیادی کردووە و گەیشتووەتە 170.8 ملیار دۆلار، ئەم دەستکەوتەش لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ هەمەچەشنکردنی هەناردەکردن و کردنەوەی بازاڕی نوێ دێت.
لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا ڕایگەیاند "هاوردەی تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا زۆر کەم بووەتەوە و گەیشتووەتە 225.7 ملیار دۆلار و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 8.7% دابەزیوە.
هەروەها وەزیری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە هەناردەی وڵاتەکەی لەسەر بنەمای مانگانە بەرزترین ئاستی لە مێژووی تورکیادا تۆمار کردووە. لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا، گەیشتووەتە 22.1 ملیار دۆلار، کە بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 2.4% زیادی کردووە، هاوکات هاوردەکردن بە ڕێژەی 10.8% کەمی کردووە و بۆ 27 دۆلار دابەزیوە ملیار دۆلار.
ئەوەشی خستە ڕوو، کورتهێنانی بازرگانی دەرەکی بەڕێژەی %43.4 کەم بووەتەوە لەسەر بنەمای ساڵانە و دابەزیوە بۆ 4.9 ملیار دۆلار کە نزمترین ئاستە لە ماوەی 34 مانگی ڕابردوودا.