سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیى له‌ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق

سەرۆکوەزیرانی  کوردستان مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق تاوتوێی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەکەن.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەڕەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

hh
Fly Erbil Advertisment