ئەمەریکا.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس کوژران

K24 – هەولێر:

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا چوار کەس کوژران و نۆی دیکەش بریندار بوون.

لە قوتابخانەیەکی ناوەندی بەناوی ئاپالاچی لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا، کەسێک بە چەک هەڵیکوتایە سەر قوتابییانی قوتابخانەکە و  بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و نۆی دیکەش بریندار بوونە.

هەر زوو پۆلیس گەیشتە قوتابخانەکە و قوتابییان لە نێو پۆلەکانیان و گۆڕەپانی وەرزشیی قوتابخانەکە کۆ کرانەوە و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە چاودێری و پارێزگارییان لێ کرا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی جۆریا ئاماژەی بەوەدا، تەقەکەرەکە کەسێکی هەرزەکار بووە و ئێستە دەستبەسەر کراوە. هەروەها تا ئێستە ڕوون نییە تەقەکەرەکە قوتابی قوتابخانەکەیە یاخود نا.