کۆمەڵگەی دایک لە سۆران کرایەوە
کۆمەڵگەی دایک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و سیداد بارزانییەوە کرایەوە.
یەكشەممە، 08-09-2024، کۆمەڵگەی دایک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و سیداد بارزانییەوە کرایەوە کە لەسەر ئەرکی سەرۆک بارزانی بنیات نراوە.
کۆمەڵگەکە تایبەت دەبێت بە بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێدوایستی و لێقه‌وماو؛ له شه‌ش باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به (په‌یمانگه‌ی نابینایان، په‌یمانگه‌ی نابیستان، سه‌نته‌ری ئۆتیزم، خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان، خانه‌ی به‌ساڵاچووان، خانه‌ی كه‌لتووری) پێک دێت.
خاوه‌نداریه‌تیی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی دایک بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه. ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بێبه‌رانبه‌ر و له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
کۆمەڵگەی دایک بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 11 هه‌زار مه‌تر دووجا بنیات نراوە و ڕۆژی 04-04-2021 دەست بە دروستکردنی باڵەخانەکە کراوە.