سبەی فێستیڤاڵی "ئاکرێ مێژوو و جوانی" بەڕێوە دەچێت
ئازاد مستەفا، یەکێکە لە سەرپەرشتەکانی فێستیڤاڵی ئاکرێ سێ، ڕایگەیاند: فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر 10:00 بەیانی دەست پێدەکات و تا کاتژمێر حەوتی شەو بەردەوام دەبێت و، لە حەوت بەش و چاڵاکی جیاواز پێک دێت و لە سێ شوێنی جیا بەرێوە دەچێت.
سبەینێ دووشەممە، 09-09-2024، بە ئامادەبوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک فێستیڤاڵی ژمارە 3ـی ئاکرێ لەژێر درووشمی ئاک "ئاکرێ مێژوو و جوانی" بەڕێوە دەچێت.
ئازاد مستەفا، یەکێکە لە سەرپەرشتەکان فێستیڤاڵی ئاکرێ سێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند، فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر 10:00 بەیانی دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر حەوتی شەو بەردەوام دەبێت و، لە حەوت بەش و چالاکی جیاواز پێک دێت و لە سێ شوێنی جیا بەڕێوە دەچیت.
ئازاد مستەفا زیاتر دەڵێت: کاتی بەیانی فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی سەر بە بەڕێوەبەراتیی ڕۆشنبیری ئاکرێ بەڕێوە دەچێت و، تێیدا چوار پێشانگا دەکرێنەوە، سەرەڕای گوتنی چەند گۆرانیێک لە لایەن هونەرمەند پەروان شاکر لە سەر ئاکرێ، و دواتریش نیشاندانی فیلمەکی دوکیۆمێنتەری دەربارەی کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاکرێ.
ناوبراو گوتیشی: لە دوای نێوەڕۆش فێستیڤاڵەکە لە قشلی کۆنی بەڕێوە دەچێت و، تێیدا پێشانگای بەرهەمە خۆماڵییەکانی ئاکرێ دەکرێتەوە، لە ئێوارەش کاتژمێر شەش لە گۆڕەپانی سەری گری چەندین چالاکی بەڕێوە دەچن و ژمارەیەک گۆرانی و لاوکی بادینی بە بەشداری هونەرمەندان ئەحمەد زێباری، سەفەری نەقەبی، سەرباز ناڤخۆش، ئەبو چیا شەعبان ئاکرەیی و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە پێشکەش دەکرێن.
ئازاد موستەفا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بە سەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.