بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر خاوەن پێداویستی تایبەت ئاگەدار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایگەیاند "ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەخۆری حکوومەت نین، سەردانی نزیکترین بانک بکەن بۆ دەرهێنانی بایۆمەتری".
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەر کەسێک مووچەخۆری حکوومەت بێت کە مەبەستمان لە باوانەکانە، بێگومان بایۆمەتریان کردووە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی بایۆمەتری.
هەروەها ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتییانەی مووچەخۆری حکوومەت نییە، دەتوانێت سەردانی نزیکترین بانک بکات، دەست بە مامەڵەی بایۆمەتری بکات و ئەو ئەندازیار و پارێزەرانەی بایۆمەترییان هەیە، دەتوانن کۆپییەکی بایۆمەترییەکەیان بیهێنن تاکو پەیوەست بە بایۆمەترییەکەیەوە بکرێت.