سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، سەرەخۆشی  لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی فیدراڵ عادل عەبدولمەهدی کرد بۆ کۆچیی دوایی کوڕی براکەی کە ماوەیەک بوو دووچاریی نەخۆشی بوو بوو.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، بۆ کۆچی دواییی کازم ناسر عەبدولمەهدی برازای.

‌لە پرسەنامەکدا هاتووە "پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت".