بێندنته‌ر سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه یاریگه‌كان
له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌بێت
نیكلاس بێندتنه‌ر، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ، له ده‌رگای یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست گه‌ڕایه‌وه ئیگلاند.
یانه‌ی نۆتنینگهام فۆرێست كه له خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی یاری ده‌كات، گواستنه‌وه‌ی نیكلاس بێندتنه‌ری هێرشبه‌ری دانیماركی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به گرێبه‌ستێكی ئازاد، بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
فه‌واز حه‌ساوی كوه‌یتی، كه سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه، له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی به‌خێرهاتنی بێندتنه‌ر ده‌كه‌ین و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌یوه‌ندی به ریزی نۆتینگهامه‌وه كرد.
ئه‌م یاریزانه 28 ساڵییه، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئارسێناڵ پێگه‌یشتووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی، بیرمینگهام سیتی، سه‌نده‌رلاند، یوڤێنتۆس و ڤۆڵفسبۆرگ كرووه.