ئامانج ڕەحیم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب دا
ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ىڕیاری ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب دا.
سێشەممە 10ـی ئەیلوولی 2024، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەنگیدا لەسەر پەسەندکردنی ڕاسپاردەی کۆبونەوەی هاوبەشی دوێنێی ئەنجومەنی ئابووری فیدڕاڵ وهەرێمی کوردستان بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم لە مانگی شوباتەوە تا مانگی ئاب، هەروەها بەردەوام بوون لە سەر خەرجکردنی مووچەکانی هەرێم تا کۆتایی ساڵی دارایی 2024.