ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پێویستە لە ئەمڕۆوە دەستپێبکات
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ئاشکرای دەکات، بە هەرسێ بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی وزاری ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە و بێ دواکەوتن بنێرێت و لە ئەمڕۆوە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەش دەستپێبکات.
ئەنجوومەنی وەیرانی عێراق تەواوی ئەو ڕاسپاردانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دراو پێویستە جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاڕی لەسەر دا ئەوەبوو، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵ مانگانە بێ دواکەوتن و کێشە بەردەوام بێت، ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەترییان نەکردووە دەبێت بایۆمەتری بکەن کە نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەرن، لەگەڵ تەواوکردنی پرۆسەی هەژماری من، چونکە بەهۆی ئەو کێشانەوە مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە 100 ملیار دینار لە مانگی شوباتەوە تاکو مانگی ئاب ڕاگیرا ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا مووچەی ئەوانیش خەرج بکرێت بە تەواوکردنی بایۆمەترییان.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، دەبێت مووچەی تەواوکاریی مانگی حەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، هاوکات دەبێت مووچە ڕاگیراوەکان خەرج بکرێت تا کۆتایی ساڵ.
ئێستا بڕیاری دادگای فیدراڵی و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە هیچ کێشەیەک نەماوە و دەبێت لە سبەینێوە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.