فازل بەدرانی: پێویستە مێدیاکان کار لەسەر ناساندنی شوێنە گەشتییارییەکانی ناوچەکە بکەن

بریکاری وەزیری گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ناوچە گەشتییارییەکان سەرنجی گەشتییاران ڕابکێشێت پێویستە مێدیاکان زیاتر گرنگییان بە ناساندنی ئەو شوێنانە بدەن.
چوارشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2024، فاز بەدرانی، بریکاری وەزیری گەشتوگوزاری عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کوردستان و عێراقیش زۆرگرنگە گرنگی بە گەشتوگوزاری ناوچەکان بدرێت، بۆ ئەوەی ناوچە گەشتییارییەکان سەرنجی گەشتییاران ڕابکێشێت و پێویستە مێدیاکانیش زیاتر گرنگییان پێ بدات.
بریکاری وەزیر دەڵێت: پێویستە مێدیاکان لەگەڵ کۆمپانیاکان هەماهەنگی بکەن، بەتایبەت مێدیاکان کار لەسەر ئەو شوێنانە بکەن لەبەغدا، بەسرە، هەولێر، لە سلێمانی، دهۆک و زاخۆ، دەبێت وا لە خەڵکی بکەن ئەم ناوچانە بناسن، ئێمە تێبینی ئەوەمان کردووە ئەو کەسانەی دێنە شوێنە گەشتییارییەکان زیاتر خێزانن و گرووپەکان کەمترن.
فازل بەدرانی دەشڵێت: ئێمە پێویستمان بەوەیە کە گرووپەکانیش بناسێنین، چونکە ئەم شوێنانەی کە هەیە ئەفسوناوین و جوان و سەرنج ڕاکێشن، دەتوانم بڵێم زاخۆ شارێکی گەشتییارییە باشترین بڵێم جوانترین شاری گەشتییارییە لەم ناوچەدا، شارێکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا گەشەی کردووە، لە ڕوانگەی گەشتییارییەوە، نەک تەنیا لەسەر ئاستی عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکەدا.