كهشناسی: کەشوهەوای عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ
گوتەبێژی دهستهی كهشناسیی عێراق دابهزینی پلهكانی گهرما و كاتی بارانی ئهمساڵ ڕادهگهیهنێت.
عامر جابریی، گوتەبێژی دهستهی كهشناسیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دابەزینی پلەکانی گەرما دەستی پێ کردووه و کەشوهەوای عێراق چووەتە قۆناغێکی نوێ کە پێی دەگوترێت "قۆناغی بەهاره".
سەبارەت بە ئەگەری بەرکەوتنی عێراق بە شەپۆلی گەرما؛ جابریی ڕوونی کردەوە، ئەگەر پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، ئەوە کەم دەبێت و شەپۆلی توند وەکوو ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆمار كرابوون، ڕوو نادات.
سەبارەت بە بارانبارینیش، ناوبراو دووپاتی کردەوە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا توێژینەوەیەک لەسەر دۆخی باران لە لایەن سەنتەری کەشوهەوا و توێژینەوەی زانستییەوە دەردەچێت سەبارەت بە پێشبینی بارانبارین لە وەرزی زستان و مانگەکانی داهاتوودا.
عامر جابریی باسی لەوەش کرد "تا ئێستا هیچ پێوەرێکیان نییە، بەڵام پێشبینی دەکەین لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانبارینی كهم لە ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق ببارێت و له مانگی كانوونی دووهمیشدا باران بارین تهواوهتی دهست پێ دهكات".