لە چوار ساڵدا پتر لە 357 هەزار هاوسەر لە عێراق لێک جیا بوونەتەوە
سه‌رۆكی ناوه‌ندیی ستراتیجی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسیداره و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بووه‌ته‌وه.
فازڵ غه‌راوی، سه‌رۆكی ناوه‌ندیی ستراتیجی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان ڕووه و هه‌ڵكشانی زیاتره و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌ربڵاو و ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بووه‌ته‌وه.
فازڵ غه‌راوی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، 357 هه‌زار و 887 هاوسه‌ر لێك جیا بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌كات.
به پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق، 73155 هاوسه‌ر له ساڵی 2021، هه‌روه‌ها 68410 هاوسه‌ر له ساڵی 2022 و 71016 هاوسه‌ر له ساڵی 2023 لێك جیا بوونه‌ته‌وه و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024ـیش 45306 هاوسه‌ری دیكه لێك جیا بوونه‌ته‌وه.
چاودێران بەرزبوونەوەی ئامارەکانی جیابوونەوە لە عێراق، بە مەترسیی بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراقی دەزانن و خراپیی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی بە هۆی سەرەکی زیادبوونی ئەو حاڵەتە دەزانن.