کشتوکاڵی دهۆک: 120 دۆنم برنج لە بێئاوی ڕزگاری بوو

كشتوكاڵى دهۆك ڕایگەیاند، له ڕێگهى دابینكردنى كهلوپهل و پێداویستى گواستنهوهى ئاو، 120 دۆنم زهوى برنج سنوورى شارۆچکەی ئامێدی ئاو دەدرێن.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی جوتیاران ڕووبهڕووى كهمبوونهوهى ئاو بووبونهوه، داوایان لە قایمقامیەت و کشتوکاڵی شارۆچکەکەیان کردبوو کە ئاو بۆ زەوییەکانیان دابین بکەن، ئەوانیش ئێمەیان لەو گرفتە ئاگادار کردەوە.
بەڕێوەبەری كشتوكاڵى دهۆك دەڵێت: برنجه چێندراوهكه له سنوورى ئامێدییه، پێشتر لیژنهیهكیان بۆ بهدواداچوونى ئهم كێشهیه ناردووهته ئەو سنوورە و بۆیان دهركهوتووه كێشهكه كاتى نییه و بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بێئاوی ڕووی لەو سنوورە کردووە به ئاسانیش چاره نابێت، بۆیە کەلوپەلى پێویست لەلایەن پارێزگاری دهۆکەوە بۆ جووتیارانی ئەو سنوورە دابین كرا.
ئەحمەد جەمیل ڕاشیگەیاند، ئاو له سهرچاوهى دیكهوە بە لوولە بە درێژیی 640 مەتر، بۆ كێڵگه برنجهكان دابین دەکرێت.