مۆرینهۆ به‌م كاره‌ی میدیاكان و هانده‌ران تووشی شۆك ده‌كات
دوای یاریی دێربی، مۆرینهۆ میوانداریی گواردیۆلا ده‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕیاریداوه دوای یاری دێربی به‌شێوه‌یه‌كی جوان له ماڵه‌كه‌ی خۆی میوانداریی گواردیۆلا بكات.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی یاریی دێربی بڕیاریداوه راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه بانگهێشتی گواردیۆلا بۆ خوانێك بكات.
مۆرینهۆ و گواردیۆلا بۆ یه‌كه‌مینجار له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كانیان رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریی دێربی مانچێسته‌ر له پرێمه‌ر لیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، پێشتریش له كلاسیكۆی ئیسپانیا وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌وه و هه‌میشه میدیاكان، گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دووانه‌یان تۆختر كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت به‌م كاره‌ی هه‌موو میدیاكان بێ ده‌نگ بكات.