ترامپ هەفتەی داهاتوو چاوی بە زێلێنسکی دەکەوێت

دۆناڵد ترامپ، کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری باس نەکرد.
بڕیارە زێلێنسکی سەردانی ئەمەریکا بکات بۆ بەشداریی لە کارەکانی 79هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 10ی ئەیلوولەوە دەستی پێ کرد.
سلۆڤینیا کە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە، ڕایگەیاند کە بڕیارە لە 24ـی ئەیلولدا زێلێنسکی لە کۆبوونەوەی گشتیی وتار بدات.
ڕاپۆرتە مێدیاییەکان ئاماژەیان بە ئەگەری کۆبوونەوەی زێلێنسکی، لەگەڵ جۆو بایدن، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمەریکا ئامادە نییە وادەی کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ زێلنسکی ڕابگەیەنێت.