نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی 75 ساڵەی کۆماری میللی چین کرد

وێنەی ڕێوڕەسمی یادی 75 ساڵەی کۆماری میللی چین
وێنەی ڕێوڕەسمی یادی 75 ساڵەی کۆماری میللی چین

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری  میللی چیندا کرد.

ڕێوڕەسمەکە لە لایەن کونسوڵخانەی کۆماری میللی چینەوە لە شاری هەولێر ساز درابوو.

هەروەها لەو مەراسیمەدا هۆشیار زێباری، سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە  لیو جیون، کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەولێر، گەیاند بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین.

هەر لەو مەراسیمەدا چەندان چالاکیی هونەری و کولتووری نمایش کران.

Fly Erbil Advertisment