باکووری کوردستان.. فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ڕێڕەو نیشتنەوە دەردەچێت

لە ڕێڕەو دەرچوونی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر - فڕۆکەخانەی گەڤەڕ باکووری کوردستان
لە ڕێڕەو دەرچوونی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر - فڕۆکەخانەی گەڤەڕ باکووری کوردستان

فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی تورکیا کە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاوە بەرەو باکووری کوردستان فڕی بوو، لە فڕۆکەخانەی گەڤەڕ لە کاتی نیشتنەوەیدا بە سەرنشینەوە لە ڕێڕەو دەردەچێت.

فڕۆکەکە نزیکەی 200 سەرنشینی تێدا بووە و ئەو کاتەی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی سەڵاحەددین لە گەڤەڕی پارێزگای جۆلەمێرگ لە کاتی نیشتنەوەیدا کۆنترۆڵی لە دەستداوە و لەسەر ڕێڕەوی نیشتنەوە دەرچووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی بەر لاشەی فڕۆکەکە کەوتووە.

بە گوێرەی مێدیاکانی تورکیا تاوەکوو تێمەکانی فریاکەوتن توانیویانە ڕێگەیەک بۆ ڕزگارکردن، بکەنەوە بۆ ماوەیەک سەرنشینەکان لە نێو فڕۆکەکە گیریانخوارد بوو.