توێژینەوەیەک: قاوەخۆرەوەکان بەراورد بە قاوەنەخۆرەوەکان ئەگەری توشبوونیان بە حاڵەتی لەبیرچوونەوە کەمترە

کوپێک قاوە
کوپێک قاوە

K24 - هەولێر:

توێژەرانی زانکۆیەکی چین دەڵێن: لەو کەسانەی بە بەردەوامی قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە حاڵەتی لەبیرچوونەوە کەمترە لەچاو ئەوانەی کە قاوە ناخۆنەوە.

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی پزیشکی نینگیشیا لە چین بۆیان دەرکەوتووە، خواردنەوەی بڕێکی مامناوەندی قاوە یان چا بە بەردەوامی هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها مەترسییەکانی توشبوون بە حاڵەتی لەبیرچوونەوە کەم دەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن: ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، ئەگەری تووشبوونیان بە حاڵەتی لەبیرچوونەوە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئەم حاڵەتەیان نەبووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوە دا، قاوە و چا هەوکردن کەمدەکەنەوە کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە دروست دەبێت.

هەروەها لە توێژینەوەکان ئەوە دەرکەوتووە کە بۆنی بەهێزی هەڵمی قاوە سەلمێنراوە کە باری دەروونی باشتر دەکات و هەستکردن بە ماندوێتی کەم دەکاتەوە.

لای خۆیەوە دکتۆر مەجید باست، پزیشیکی پسپۆری دڵ لە نەخۆشخانەی میمۆریال هێرمان شوگەر لاند، لە ویلایەتی تێکساس ڕایگەیاند، قاوەی بڕێک لە دژە ئۆکسێنەری تێدایە، کە وادەکات سوودێکی زۆری تەندروستی هەبێت.