زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ست پێ كرد و ناوچه شاخاوی و كوێستانیه‌كانیش ده‌سپێكی پرۆسه‌كه‌ن و دواتریش له ناوەندی شاره‌كان نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، تا ئێستە زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کراوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕاشیگەیاند، پرۆسەکە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا دێتە ناو شارەکان.
دابەشکردنی نەوتی سپی پێش هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵە لەناوچە کوێستانیەکان دەستی پێ کردووە و به‌دیاریكراوی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و برادۆست، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن.