بەردی بناغەی چوار قوتابخانە لە چوار گوند داندرا

دانانی بەردی بناغەی چوار قوتابخانە
دانانی بەردی بناغەی چوار قوتابخانە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دروستکردنی چوار قوتابخانە لە چوار گوند، هەنگاوێکى دیکەی حکوومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستاندا.

سێشەممە 2024.9.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە گوژمەى ملیارێک و 318 ملیۆن و 413 هەزار دینار، بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى 4 قوتابخانەى 6 پۆلى لە گوندەکانى گڕاو، سێوەكه، سێكانی، خەتێ لە سنوورى قەزایی پیرمام دانا.

لە ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەکان، پارێزگارى هەولێر ئاماژەى بەوە کرد کە، دروستکردنى ئەم قوتابخانانە لەو ناوچه‌یه‌دا، هەنگاوێکى دیکەی حکوومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستاندا، گوتیشی: هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى دارێژراوە، پڕۆژەکان لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا بەکۆتا بێن.."

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: لە ماوەى ڕابردوودا  بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چەندین قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نۆژەنکراونەتەوە و دروستکراون، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە بەرنامەدایە چەند قوتابخانەیەکی دیکە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستبکرێن".

Fly Erbil Advertisment