ئێستە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەریر و خەلیفان و ڕواندز بەردەستن
پرۆژەی هەژماری من، ئاشکرای دەکات،ئێستە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەریر و خەلیفان و ڕواندز، بەردەستن.
چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من، بڵاوی کردەوە "ئێستە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەریر و خەلیفان و ڕواندز بەردەستن" دەشڵێت: ئەم ئامێرانە بە شەو و ڕۆژ کار دەکەن و لە خزمەت مووچەخۆراندان و لە هەر شوێنێک بن دەتوانن ئامێری ڕاکێشانی پارە بدۆزنەوە و پارەکانیان رابکێشن.
ئاشکرای کردووە کە ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، لە هەریر، بەردەم بانکی هەریر، هەروەها خەلیفان، بەردەم بنکەی ئاگرکوژێنەوەی خەلیفان، ڕواندز، نزیک قایمقامیەتی ڕواندز.
لە چوارچێوەی فراوانکردنی پڕۆژەی "هەژماری من" و زیادکردنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM، تیمی پرۆژەی هەژماری من سەرقاڵی زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارە و تیمی بانکە ڕاسپێردراوەکانە، و تیمەکەش دەڵێن: هەر بەشداربوویەکی پڕۆژەکە دەتوانێت لە سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من، مووچەکانیان وەربگرن.
سەرچاوەیەک لە تیمی پرۆژەی "هەژماری من" بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کار بۆ ڕووپێویی و کاری ئەندازەیی بۆ شوێنی نوێی دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دەکرێت، بە ئامانجی جێگیرکردن و زیادکردنی ژمارەی ئامێرەکان، هاوکات بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەر ئامێرەکان، هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەم مانگە مووچە لە ڕێگەی هەژماری من بە یەک ڕۆژ دابەش ناکرێت و دەکرێت بە دوو ڕۆژ.
ڕوونیش کردەوە، ئێستە 211 ئامێر لە 65 بنکەی جیاواز لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێگر کراون و ڕۆژانە ئامێری نوێ زیاد دەکرێت.
ڕاشیدەگەیەنێت، هەر ئامێرێک جێگەی 100 بۆ 300 ملیۆن دینار پارەی تێدا دەبێتەوە، کاتێک پارە لە ناو هەر یەک لە ئامێرێکی ATM نامێنێت مانای نەبوونی پارە نییە، بەڵکو هۆی سەرەکی بۆ کەمیی ژمارەی تیمی بانکە ڕاسپێردراوەکان بۆ پڕکردنەوەی ئامێرەکان دەگەڕێتەوە، لە کاتێکدا ئامانجمانە کەمتر لە کاتژمێرێک ئامێرەکان پڕ بکرێنەوە، ئێستە هەر بانکێک دوو تیمی بۆ ئەم مەبەستە دیاری کردووە بۆیە وێڕای زیادکردنی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارە ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی تیمەکانمان بۆ نۆ تاوەکوو 10 تیم زیاد بکەین.