لە عێراق ڕێژەی خۆکۆشتن زۆرتر بووە

دوو دادگه‌ی به‌غدا ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی ڕووداوی خۆكوشتن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 100 حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
چوارشه‌ممه، 25ـی ئه‌یلوولی 2024، هه‌ردوو دادگه‌ی ڕه‌سا‌فه و كه‌رخ له به‌غدا ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵی ڕووداوەکانی خۆكوشتنیان بڵاو كرده‌وه، كه 91 حاڵه‌تی خۆكوشتن له هه‌ردوو دادگه‌كه تۆمار كراون.
دادگه‌ی ڕه‌سا‌فه ئاماژه به‌وه ده‌كات 55 حاڵه‌تی خۆكوشتنی تۆمار كردووه، هاوكات دادگه‌ی كه‌رخ ڕایگه‌یاندووه، 36 حاڵه‌تی تۆمار كردووه.
له‌م باره‌وه دادوه‌ران سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، گێچه‌ڵی سێكسی یه‌كێكه له هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوشتن به تایبه‌تی له لای كچان و ئافره‌تان. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، گێچه‌ڵی سێكسی ئه‌لیكترۆنی به شێوه‌یه‌كی خێرا و فره‌وان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
دادگه‌ی ڕه‌سا‌فه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له كۆی 55 كه‌س كه خۆیان كوشتووه، 28ـیان كوڕ بووه و 27ـیان كچ بووه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، خۆكوشتنه‌كان به شێوازی جیا جیا بووه، بۆ نموونه هه‌یانه به خواردنی ژه‌هر بووه و هه‌ندێكیان بە خۆهەڵواسین یان خۆهه‌ڵدان له شوێنی به‌رز و چه‌كی جۆراوجۆر.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌ستدرێژیی و گێچه‌ڵی سێكسیی له عێراق له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده به‌تایبه‌ت له ناوه‌نده جیاجیاكاندا، به شێوه‌یه‌كی گشتیش قه‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ڕوون نییه، به‌ڵام ته‌شه‌نه‌كردنی تا دێ و زیاتر دەبێت.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه به‌تایبه‌تی له ناوه‌نده وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كان و ناوه‌ند و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه، به شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت كچان و ئافره‌تان له‌و شوێنانه ڕووبه‌ڕووی جۆره‌كانی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و ڕێكخراوانه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، وه‌رگرتنی كچان و ئافره‌تان له ناوه‌نده وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كانی دیكه "پابەندی مه‌رجی خۆبەدەستەوەدانی جەستەییانە"، ئینجا ده‌توانن به‌شداریی له پێشبڕكێكاندا به‌تایبه‌تی له پێشبڕكێكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بكه‌ن.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكات ترسی خۆیان له زیادبوونی دیارده‌كه نیشان داوه و به پێویستی ده‌زانن ئه‌م دیارده‌یه سنووری بۆ دابنرێت، هاوكات كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی هۆشیار بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌یه بوونه‌ته‌وه، دووچاری كێشه‌ی ده‌روونی بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان فریا نه‌كه‌ون، كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ڕووبه‌ڕووی خۆكوشتن ده‌بێته‌وه.