شاخه‌وان عه‌بدوڵلا بۆ مامۆستایانی خانەقین: ڕاژەتان دەگوازینەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ

شاخه‌وان عه‌بدوڵلا پێشوازیی له شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لقی خانه‌قین کرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان کرد بۆ پشتیوانیكردن لە كادیرانی په‌روه‌رده‌یی و فەراهەمکردنی داواکانیان و كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانیان.
شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق عێراق، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غدا پێشوازیی له شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان- لقی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شاكر مه‌هدی، نه‌قیبی لقه‌كه کرد.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، له‌و کۆبوونەوەیەدا کە ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئاماده‌یبوون، تاوتوێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن به ڕۆڵی مامۆستایان و وانه‌بێژان، هاوکات پێویستی پاڵپشتیکردنی ئه‌و توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگاو درێژەدان بە هەوڵەکان له‌پێناو پشتگیریکردنی کادیرە پەروەردەییەکان، به تایبه‌ت له ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە ماده‌ی 140 ی ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، لە کۆبوونەوەکەدا جه‌ختی کردەوە لەسەر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان و كارکردنی ڕژد بۆ گواستنه‌وه‌ی خزمەتەکانیان بۆ سه‌ر ڕاژه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵ، لەگەڵ چڕکردنەوەی هه‌وڵەکان بۆ تواناداركردنی كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی و فەراهەمکردنی داواکانیان و چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌کانیان و كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانیان، به شێوه‌یه‌ك مافی ره‌وایان مسۆگه‌ربێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا.