گواردیۆلا پلانی بۆ راگرتنی زڵاتان داڕشتووه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی یاریگه‌ ده‌كات

پێپ گواردیۆلا، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان دووپات كرده‌وه‌ و ده‌شڵێت پلانمان بۆ راگرتنی ئیبراهیمۆڤیچ هه‌یه‌.

گواردیۆلا له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ هاتوومه‌ته‌ یاریگه‌ی (ئۆڵد ترافۆرد) تا ده‌ست به‌سه‌ر یاریگه‌دا بگرم.

پێپ ده‌شڵێت: ڕاسته‌ من لێره‌ نوێم، به‌ڵام ده‌زانم چۆن به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ره‌كه‌م ده‌بمه‌وه‌ و ده‌مه‌وێ زۆرترین هه‌لی گۆڵكردن دروست بكه‌ین و خاڵی لاوازی ئه‌وان بدۆزینه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌رووی به‌رگرییه‌وه‌.

گواردیۆلا گوتیشی: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ كرد، به‌ڵام باسی ئه‌م یارییه‌مان نه‌كرد، ته‌نیا باسی باشتركردنی كاره‌كانمان كرد.

پێپ گوتیشی: براڤۆی گۆڵپارێز هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، ته‌نیا چه‌ند ئازارێكی له‌ قاچی هه‌بوو، ئه‌ویش باش بووه‌ و چاوه‌ڕێی گۆندوگانین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بێت، بۆ كۆمپانیش نازانم چاوه‌ڕێی پزیشكانی یانه‌كه‌مین تا بزانین چۆن ده‌بێت تاوه‌كو 100% لێی دڵنیا نه‌بم یاری پێ ناكه‌م.

گواردیۆلا له‌ باره‌ی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌گوێرۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت، ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌ر 11 یاریزانین و رووبه‌رووی 11 یاریزانیش یاری ده‌كه‌ین.

گواردیۆلا له‌ باره‌ی زڵاتان ده‌ڵێت: رێزم بۆ ئیبراهیمۆڤیچ هه‌یه‌ و رێزی مێژووه‌كه‌ی ده‌گرم، ده‌شتوانم بڵێم یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان و له‌ دێربیش پلانمان بۆ راگرتنی هه‌یه‌.