بزانه مۆرینهۆ له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گواردیۆلا چی ده‌ڵێت؟
ستایشی چه‌كه كاریگه‌ره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات
خۆزێ مۆرینیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یاری دێربی مانچێسته‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پشت به هێز و توانای زڵ‌اتان ده‌به‌ستێت.
مۆرینهۆ له ده‌ستپێكی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: له بارودۆخێكی زۆر ئاسایدام و زۆر به ئاسایی سه‌یری یارییه‌كه ده‌كه‌م، ئێمه ده‌مانه‌وێ له كۆتایی ببینه پاڵه‌وان، پاڵه‌وانه‌كانیش هه‌موو یارییه‌ك وه‌كو یه‌ك سه‌یر ده‌كات.
مۆرینهۆ گوتیشی: ئێمه ئه‌مجاره رووبه‌رووی تیپێكی باش ده‌بینه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گینا هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی پێشوو.
مۆرینهۆ گوتیشی: من له به‌های دێربی كه‌م ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌زانم دێربی چۆنه و چۆن باس ده‌كرێت، به‌ڵام ناهێڵم نه خۆم نه یاریزانه‌كان هه‌ستیان به‌جۆرێك به‌رامبه‌ر ئه‌و یارییه خراپ بێت ته‌نیا یارییه‌كی ئاساییه.
له باره‌ی زڵ‌اتان مۆرینهۆ ده‌ڵێت: ئیبرا یاریزانێكی مه‌زنه، 34 ساڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات ئه‌سته‌مه، ئه‌و پاره‌ی چینییه‌كان و دۆلاری ئه‌مریكییه‌كانی ناوێ، ئه‌و ده‌یه‌وێ له كوێ تۆپی پێ ئه‌سته‌مه، له‌وێ یاری بكات، یاریزانێكی گرینگی یانهكهشمه و پشتی پێ ده‌به‌ستم.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه به دیاریكراوی له كات 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی مانچێسته‌ر سیتی ببێته‌وه.