رووماڵ

هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێکرد

هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێستا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد.

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردووە،  لە تەلئەڤیڤ کوژراو و بریندار هەیە، زەنگی ئاگەدارکردنەوە لە تەواو تەلئەڤیڤ لێدەدرێت، ئاشکرای کردووە کە ئێران مووشەکی بالیستی بەکارهێناوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئێران بە مووشەکی بالیستی وڵاتەکەمان بۆردوومان دەکات، سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە پەناگەکانی خۆیان بمێننەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند مووشەکێک تا ئێستا لە ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە، ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:  ئێران 250 مووشەکی ئاراستە ئیسرائیل کردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیی.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم کاردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین بۆ پشتیوانی کردنی ئیسرائیل بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ئێران.

بڕیاڕە سووپای پاسدارانی ئێران پاش کەمێکی دیکە بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشەکەیان بۆ سەر ئیسرائیڵ بڵاو بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێشتا مووشەکە بالیستییەکانی ئێران بەسەر تەلئەڤیڤەوەیە.

سووپای پاسداران: لە تۆڵەی هەنییە و نەسروڵڵا و نیلفرۆشان چەند ئامانجێکمان لە ئیسرائیل پێکا.

ئیسرائیل دەڵێت: ئێران 10 ملیۆن خەڵکی مەدەنی بە ئامانج گرتووە.

تەلەڤزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: سووپای پاسداران هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.

سەرۆکی ئەمەریکا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی تیمەکەی دەکات.

سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا هەشت کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل کوژراون.

سووپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، ناوەندی هەواڵگریی ئیسرایلیان بە ئامانج گرتووە.

ئوردن جووڵەی ئاسمانی لە وڵاتەکەی وەستاند.

زانیارییەکان ڕایدەگەیەنن، ئێران مووشەکەکانی لە ئەهوازی باشووری وڵاتەکەوە ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی پێنتاگۆنەوە: وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زانیاریی پێشوەختەی لەبارەی ئەو هێرشەی ئێرانەوە نەبووە.

وەزیری گواستنەوەی عێراق: گەشتی ئاسمانیی لە عێراق ڕاگیران.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گەشتەکانی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

ئاسمانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە، لەهەر جووڵەیەک داخرا.

زەنگی ئاگەدارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لێدەدرێت.

مووشەکەکانی ئێران بەسەر ئوردنەوە تێدەپەڕن بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.

سوپای پاسداران: ئیسرائیل کاردانەوەی هەبێت، وەڵامی توندترمان دەبێتم دەشڵێت: هێرشەکە مافی ئێرانە لە وەڵامدانەوەی تیرۆرەکان.

بەپێی زانیارییەکان، یەک لە مووشەکەکانی ئێران لە ناوچەی سەحابی خاکی ئوردن کەتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی: بەرگریی ئاسمانی ئەمەریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق چەکی بەرگریی ئاسمانی کار پێدەکات.

دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەپارێزین.

دەشڵێت: ئەو بۆردوومانە کاردانەوەی دەبێت لەکات و شوێنی پێویست کاری خۆمان دەکەین.

گوتیشی: ئاگەداریی ئەوە نین کە نیازی هێرشی زیاتر هەبێت، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە، ئێستا ئێمە لە سەڕێکی هەریمێداین.

سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە پەناگەکانیان بێنە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل سەرکۆنە دەکات.

ژمارەیەک مووشەکی دیکەی بالیستی ئێران بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کران و ئێستا لە ئاسمانن.

بایدن فەرمانی بە سووپای وڵاتەکەی کرد یارمەتی ئیسرائیل بدەن.

له‌ باشووری لوبنان به‌هۆی مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كرێت.

گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند، سەرۆک ئەرکان لەشوێنی خۆیەتی و گەنگەشەی وەڵامدانەوەی ئێران دەکات.

فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی  لە تاران گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

میشێل بێرنه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل هۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخه‌كه‌ زۆر دژواره‌.

گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن، سه‌رجه‌م بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ ئامانج ده‌گرین له‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ئێران.

سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆری مووشه‌كه‌كانی ئێران پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كات و شوێنی پێویستدا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران ده‌ده‌نه‌وه‌.

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوچه‌كه‌ به‌ بارودۆخێكی زۆر دژوار و مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت.

هێزی ئاسمانی و به‌رگریی ئاسمانی ئوردن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێگه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان گرتووه‌ كه‌ له‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌یاندا بوون.

به‌رپرسێكی باڵای ئێران ڕایگه‌یاندووه‌، تاران به‌ر له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ڕووسیای ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌.

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هۆشداری له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه‌ و به‌ پێویستی زانیوه‌ ئێران ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕابگرێت.

مێدیای سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هێزی به‌رگریی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئێرانی له ئاسمانی سووریادا پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌.

سوپای ئیسرائیل فه‌رمانی كرد به‌ داخستنی سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ باكووری وڵاته‌كه‌یدا.

سوودانی: هیوادارین عێراق نەخزێندرێتە نێو جەنگی ناوچەکە.

مێدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا كوژرا.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشیی ئیسلامی بووه‌.

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له‌ ئێران ده‌كات به‌هۆی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و هێرشه‌كه‌ به‌ پاڵه‌وانانه‌ ناو ده‌بات.

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، تاران واشنتنی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نایه‌وێت بازنه‌ی شه‌ڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا فراوان بكات.

میدیای ئێران: سەدا 80ـی مووشەکەکان ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل پێکا.

بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 155 هەزار دینار.

ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی گرووپی كۆمپانیای لۆفنتهانزای ئه‌ڵمانیا بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌شیان گه‌شته‌ی جێگره‌وه‌یان كرد به‌تایبه‌تی له‌ هێڵی ئاسمانی سویسرا به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئاسمانی ئێران.

سووپای ئیسرائیل: سوپای ئەمەریکا لە تێکشکاندنی مووشەکەکان هاوکارمان بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەواوی هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای وەستاندنی بەپەلەی پەرەسەندنەکان دەکات.

سوپای ئیسرائیل ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، ئێران له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌یدا نزیكه‌ی 180 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه‌.

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئێسته‌ سه‌ردانی باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌غدا ده‌كات.

ئێران: هێرشمان کردە سەر سێ بنکەی سەربازیی نزیک لە تەلئەڤیڤ.

مێدیای ئیسرائیل له‌ زاری به‌رپرسانی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌م شه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ سه‌ختی بۆردومان ده‌كه‌ن.

ئەمەریکا: ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین و هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین.

ئەمەریکا: ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین و هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین.

ئەمەریکا:پارێزگاریی لە ئیسرائیل دەکەین.

ئەمەریکا: هاووڵاتییانی ئەمەریکا پێوستە چاودێریی دۆخەکە بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان.

ئەمەریکا: لەگەڵ ئیسرائیل لە گفتوگۆدا دەبین بە بەردەوام.

ئەمەریکا: پێویستە سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت.

هه‌روه‌ها جه‌یك سولیڤان گوتی، چاودێری ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باس له‌ كوژرانی فه‌ڵه‌ستینییه‌ك ده‌كه‌ن له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

جه‌یك سولیڤان: هێرشەکەی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نەبوو، دەشڵێت، ئێمە ناوچەکە بەجێ ناهێڵین.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ مووشه‌كی جۆری "فه‌تاح"ـی له‌ هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌كار هێناوه‌، كه‌ خێرایی ئه‌و مووشه‌كه‌ له‌ سه‌رووی خێرایی ده‌نگه‌.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ به‌رگریكردن بووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هاووڵاتییانیان.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران: له‌سه‌ر ناتانیاهۆ پێویسته‌ بزانێت ئێمه‌ شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌وستنه‌وه‌.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران:ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ توانای سه‌ربازی ئێران و له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته‌ نه‌خزێته‌ ناو ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران. دەشڵێت:هێرشه‌كان به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه‌ بوون بۆ دوژمنكارییه‌كانی زایۆنیزم له‌سه‌ر بنه‌مای مافی به‌رگریكردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ئێران و ناوچه‌كه‌

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران:گورزه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ له‌ دژی ڕژێمی زایۆنی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر ده‌بن.

سوپای ئیسرائیل: هێزی ئاسمانیمان لە هێرشەکەی ئێران زیانی پێ نەگەیشتووە و ئەمشەو ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپیدەکەن.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مووشه‌كی فه‌تاح بەو شێوەیەیە.
توانای بڕینی 1400 كیلۆمه‌تری هه‌یه‌، خێراییه‌كه‌ی 16000 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا، دوو بزوێنه‌ری بازنه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌ سووته‌مه‌نی چڕ كار ده‌كه‌ن و لووله‌یه‌كی جووڵه‌داری هه‌یه‌ و درێژییه‌كه‌ی 14 مه‌تره‌، ئه‌م مووشه‌كه‌ توانای بڕینی به‌رگریی ئاسمانی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا.

جەیک سولیڤان: ئێران 200 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل.

ئەمەریکا: ئیسرائیل مافی بەرگریی هەیە.

ئەمەریکا: دەبێت کاردانەوە بۆ ئەو هێرشەی ئێران هەبێت.

ئەمەریکا: ئێمە بۆ وەڵامدانەوە هەماهەنگیی ئیسرائیل دەکەین.

جه‌یك سۆلیڤان ڕاشكاوانه‌ گوتی: ئێران ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ بالیستییه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه‌ به‌ جیددی كار له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات. دەشڵێت: ئەو هێرشەی ئێران وەڵامدانەوەیەکی گەورەی دەبێت.

پێنتاگۆن: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بەرگریی لە هاووڵاتییانی خۆمان دەکەین.

پێنتاگۆن: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکەین و داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی  بووەستێنێت ئەگەر لە ڕێگەی بریکارەکانیشی بێت.

پێنتاگۆن: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بەرگریی لە هاووڵاتییانی خۆمان دەکەین.

پێنتاگۆن: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران دەکەین و داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی  بووەستێنێت ئەگەر لە ڕێگەی بریکارەکانیشی بێت.

سوپای پاسداران ئەو پرۆسە سەربازییەی دژی ئیسرائیل ئەمشەو ئەنجامی دا، ناوی نا بەڵێنی ڕاستگۆیی دوو.

لە بەغدا بەشێک لە هاووڵاتییان لە شەقامەکان ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی هیرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

پێنتاگۆن: تێكشكێنه‌ری ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی 10 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران كردووه‌.

پێنتاگۆن: هێرشه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئێران، دوو هێنده‌ی هێرشه‌كانی بوو كه‌ له‌ نیسانی ئه‌م ساڵ كردییه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

سوپای پاسدارانی ئێران: 90%ـی مووشه‌كه‌كانمان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زۆر به‌ وردییه‌وه‌ ئامانجه‌كانیان پێكاوه‌.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی و وه‌ڵاممان ده‌بێت له‌ كاتی خۆیدا.

بڕیار وایه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، 2ـی ئۆكتۆبه‌ری 2024، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌منی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ببه‌ستێت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتە یەکگرتووەەکانی ئەمەریکا لە پشتی ئیسرائیلە.

گوتیشی: لەگەڵ تیمی ئاسایشی خۆم کۆبوومەوە و قسەمان کرد لەبارەی کاریگەریی ئەو هێرشە لەسەر ئێمە، گوتیشی: ئێمە دەبێت زانیاریی نوێمان پێ بگات، بەپێی ئەوە هەڵوێست وەردەگرین.

نوێدەکرێتەوە...