خامەنیی: بەپشتیوانیی خودا هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە بە ئازارتر دەبن دژی جەستەی بۆگەنیوبووی ئیسرائیل
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە یەکەم لێدوانی‌دا دوای هێرشەکانی سووپای ئیسرائیل بۆ سەر تەلئەڤیڤی ئیسرائیل گوتی: بەپشتیوانیی خودا هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە بەهێزتر و بە ئازارتر دەبن دژی جەستەی بۆگەنیوبووی ئیسرائیل.
ئەمشەو 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، سووپای پاسدارانی ئێران بە 200 مووشەکی بالیستی جۆری فه‌تاح لە ناوچەکانی ئەهوازەوە لە باشووری وڵاتەکە، خاکیی ئیسرائیلی بە فەرمانی عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆردومان کرد و هەشت کەسی کوشت.
سووپای پاسداران ڕایگەیاند: لە تۆڵەی هەنییە و نەسروڵڵا و نیلفرۆشان چەند ئامانجێکمان لە ئیسرائیل پێکاوە، زانیارییەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە مووشەکەکانی ئێران بەسەر ئاسمانی ئوردنەوە بۆ سەر ئیسرائیل تێپەڕ دەبوون.
بەپێی زانیارییەکانیش، یەک لە مووشەکەکانی ئێران لە ناوچەی سەحابی خاکی ئوردن کەوتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو.
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانیش، فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران گەشتە ئاسمانییەکانی تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد و
به‌رپرسێكی باڵای ئێران ڕایگه‌یاند، تاران به‌ر له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ڕووسیای ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه مووشه‌كییه‌كه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشیی ئیسلامی بووه، لە کاتێکدا میدیای ئێران ڕایگەیاند: سەدا 80ـی مووشەکەکان ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل پێکاوە، دەشڵێت: سووپای پاسداران هێرشیان کردە سەر سێ بنکەی سەربازیی نزیک لە تەلئەڤیڤ.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕاشیگه‌یاند:ه مووشه‌كی جۆری "فه‌تاح"ـی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌كار هێناوه، كه خێرایی ئه‌و مووشه‌كه له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه.
لە یەکەم لێدوانی دوای هێرشەکەش، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئیسرائیل بۆ به‌رگریكردن بووه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و هاووڵاتییانیان.
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران گوتیشی: ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه به‌شێك بووه له توانای سه‌ربازی ئێران و له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته نه‌خزێته ناو ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران، دەشڵێت:هێرشه‌كان به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه بوون بۆ دوژمنكارییه‌كانی زایۆنیزم له‌سه‌ر بنه‌مای مافی به‌رگریكردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ئێران و ناوچه‌كه
عه‌لی خامنه‌یی گوتی: گورزه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه له دژی ڕژێمی زایۆنی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر ده‌بن، گوتی: له‌سه‌ر ناتانیاهۆ پێویسته بزانێت ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی خۆڕاگرییه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دەوەستینەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مووشه‌كی فه‌تاح بەو شێوەیەیە.
توانای بڕینی 1400 كیلۆمه‌تری هه‌یه، خێراییه‌كه‌ی 16000 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا، دوو بزوێنه‌ری بازنه‌ی هه‌یه كه به سووته‌مه‌نی چڕ كار ده‌كه‌ن و لووله‌یه‌كی جووڵه‌داری هه‌یه و درێژییه‌كه‌ی 14 مه‌تره، ئه‌م مووشه‌كه توانای بڕینی به‌رگریی ئاسمانی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا.
سوپای پاسدارانیش دەڵێت: ئەو پرۆسە سەربازییەی دژی ئیسرائیل ئەمشەو ئەنجامدرا، ناوی بەڵێنی ڕاستگۆیی دوو بوو کە.90%ـی مووشه‌كه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زۆر به وردییه‌وه ئامانجه‌كانیان پێكاوه.