رووماڵ

جۆ بایدن: ئەمەریکا لە پشتی ئیسرائیلە

جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم لێدوانی دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گوتی: چاودێریی هەر پێشهاتێکی نوێ دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدەین.

سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک یەکەم لێدوانی دوای هێرشی مووشەکە بالیستیەکانی ئەمشەوی  ئێران بۆسەر ئیسرائیل گوتی:  ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات و وڵاتە یەکگرتووەەکانی ئەمەریکا لە پشتی ئیسرائیلە.

بایدن گوتیشی: لەگەڵ تیمی ئاسایشی خۆم کۆبوومەتەوە و قسەمان لەبارەی کاریگەریی ئەو هێرشە لەسەرخۆمان کرد، گوتیشی: ئێمە دەبێت زانیاریی نوێمان پێ بگات، بەپیی ئەوە هەڵوێست وەردەگرین.

لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، پێنتاگۆن ڕایگەیاند: تێكشكێنه‌ری ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی 10 مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ئاراسته‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران كردووه‌، دەشڵێت: هێرشه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئێران، دوو هێنده‌ی هێرشه‌كانی بوو كه‌ له‌ نیسانی ئه‌م ساڵ كردییه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

پێنتاگۆن ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بەرگریی لە هاووڵاتییانی خۆمان دەکەین، سەرباری ئەوەی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد و داوای لە ئێران کرد هێرشەکانی  بووەستێنێت ئەگەر لە ڕێگەی بریکارەکانیشی بێت.

هاوکات جه‌یك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ڕاشكاوانه‌ گوتی: ئێران ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ بالیستییه‌ی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌وه‌ به‌ جیددی كار له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كات. دەشڵێت: ئەو هێرشەی ئێران وەڵامدانەوەیەکی گەورەی دەبێت.

هه‌روه‌ها جه‌یك سولیڤان گوتی، چاودێری ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باس له‌ كوژرانی فه‌ڵه‌ستینییه‌ك ده‌كه‌ن له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌هۆی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

سولیڤان گوتی: ئەمەریکا: ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین و هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین، گوتیشی: ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل کار دەکەین و هەڵسەنگاندن بۆ دەخەکە دەکەین و پارێزگاریی لە ئیسرائیل دەکەین.

گوتیشی: هاووڵاتییانی ئەمەریکا پێوستە چاودێریی دۆخەکە بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان، ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئیسرائیل لە گفتوگۆدا دەبن بە بەردەوام.

 سولیڤان گوتی: پێویستە سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت.