گواردیۆلا دێربی مانچێسته‌ری له مۆرینهۆ برده‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا یاری دێربی مانچێسته‌ر به‌سوودی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات و مۆرینهۆ دوای 3 سه‌ركه‌وتن له پرێمه‌ر لیگ تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی له به‌رامبه‌ر گواردیۆلای ركابه‌ری پێشووی چه‌شت.
كیڤن دی برۆین، یاریزانی به‌لجیكی هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی مانچێسته‌ر یونایتدی قۆزته‌وه و له خوله‌كی 15 له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 36 كیلیچی گۆڵی دووه‌می بۆ مانچێسته‌ر سیتی زیاد كرد.
له خوله‌كی 42، سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌ركه‌وت، كاتێك سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی براڤۆی گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر سیتی بینی و شه‌یتانه‌كانی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵ، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)