عێراق پاره‌ی گه‌نم دابه‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری بازرگانی عيراق بە وەكالەت داواى له جووتیارانی عێراق كرد كه سەردانی به‌نكه‌كان بكه‌ن بۆ وەرگرتنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014-2015.
سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان و بازرگانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه كه وەزارەتەكەیان كاری دابەشكردنی چەكی پارەی تایبەت بە شایستە داراییەكانی گه‌نمی تەواو كردووە و بۆ بانكه‌كانی رەشید و رافیدەینى ناردووه بۆ ئەوەی بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
جومەیلی ئاماژەی بۆ ئەو ھەوڵەی حكوومەت كرد كە بۆ دابینكردنی مافی جوتیاران داویەتی, ئەمە لە كاتێكدایە كه پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مۆڵه‌تی ته‌نها ده رۆژی دابوو به حكوومه‌ت بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه تێپه‌ڕی و به‌غدا تا ئیستاش پاره‌ی ته‌واوی جووتیارانی نه‌داوه.