مه‌هدی یه‌كه‌مین مێدالیای له پاڕائۆڵمپیكی 2016 بۆ مه‌غریب به‌ده‌ستهێنا
دوو وه‌رزشوانی كورد ئه‌مڕۆ ململانێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی مێدالیا ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی پێشبڕكێیه‌كانی پاڕائۆڵمپیكی ریۆ2016 له یاریگه‌ی ماراكانا له وڵاتی به‌رازیل ده‌ستی پێكرد، كه تایبه‌ته به وه‌رزشوانه خاوه‌ن پێدوایسته تایبه‌ته‌كان، وه‌رزشوانێكی مه‌غریبی یه‌كه‌مین مێدالیای بۆ وڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
مه‌هدی ئه‌فری، له ڕاكردنی 400 مه‌تری توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته خاوه‌نی مێدالیای زیو، پله‌ی یه‌كه‌م و مێدالیای زێڕیش له ملی (سون كیچاو)ـی چینی كرا، لویس گۆنزالێزیش له وڵاتی پورتوگال بووه خاوه‌نی مێدالیای برۆنز و پله‌ی سێیه‌یه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ی به‌ركه‌وت.
له ئێستا پاڕائۆڵمپیكی ریۆ2016 به به‌شداریی 74 وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت، 2 وه‌رزشكاری كوردیش كۆڤان حه‌سه‌ن له باشووری كوردستان و سیامه‌ند ره‌حمانی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدارن له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.