وەزیری بازرگانی عێراق: ئازووقەمان تا کۆتایی ساڵ هەیە

کەلوپەلی خۆراک
کەلوپەلی خۆراک

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت:  هیچ مەترسییەک بۆ ئایندە نییە و ئازووقەیان تا کۆتایی ساڵ هەیە.

شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: هاووڵاتییانیان دڵنیا دەکەنەوە هیچ مەترسییەک لە ئایندەی خۆراک لە عێراق نییە، دەڵێت: هێندە ئازووقەمان هەیە کە تا کۆتایی ساڵ بەشمان دەکات.

ئەو گوتانەی وەزیری بازرگانی عێراق لە کاتێکدایە کە مەترسی هەیە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بگاتە عێراق و کەمیی خۆراک ڕوو لە وڵاتەکە بکات.