مووچەی مانگی هەشت و هاندانی مانگی نۆ بە هەژماری من دابەش دەکرێت

وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئامێرێکی ATM و لۆگۆی هەژماری من
وێنەیەکی تێکەڵاو لە ئامێرێکی ATM و لۆگۆی هەژماری من

ڕۆژی یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت و هاندانی مانگی نۆی پێشمەرگە بە هەژماری من دەست پێ دەکات.

شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەژماری من بڵاوی کردەوە، دابەشکردنی مووچە بەشێوازی دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من ەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت: لەسەر ئاستی هەرێم، کۆی گشتی ئەو مووچەخۆرانەی کەوا لەم مانگەدا مووچەکانیان بەشێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن، دەگاتە 132 هەزار مووچەخۆر، هاوکات ڕۆژی سێشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2024، هاندانی پێشمەرگەش لەڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت و ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی هاندانەکانیان وەردەگرن، نزیکەی 19 هەزار پێشمەرگەن.