مه‌حمود عوسمان: 51 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ئاستی راوێژكارێك پێشوازی كراین
نامه‌یه‌كی مسته‌فا بارزانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی فه‌ڕه‌نسا بردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته وڵاتی فه‌ره‌نسا و له‌سه‌ر ئاستی باڵا پێشوازی فه‌رمی لێكرا، ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سف ده‌كرێت.
مه‌حمود عوسمان كه‌سایه‌تی سیاسی كورد له ساڵی 1965 له پاریس نامه‌یه‌كی مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی فه‌ره‌نسا، د.مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: ئه‌وكات ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكارێك پێشوازیمان لێ ده‌كرا.
ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی 51 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا كورێكی مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته پاریس و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له به‌رزترین ئاستی باڵای وڵاتی فه‌ره‌نسا پێشوازی لێ ده‌كرێت.
پێشوازی كردن له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شێوازێكی فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ( فرانسوا ئۆلاند ) سه‌رۆكی فه‌ره‌نساو ( ژان ئێف لۆدریان) وه‌زیری به‌رگی ئه‌و وڵاته ، وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن گرنگی و بایه‌خی پێگه‌ی سیاسی و دیبلۆماسی و سه‌ربازی كوردستان ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت فه‌ره‌نسا به‌هۆی پێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكار و دۆستێكی باشی پێشمه‌رگه بووه له‌شه‌ڕی دژی داعشدا.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا میدیاكانی ئه‌و وڵاته به‌بایه‌خه‌وه باسی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانیان كرد و له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نساشه‌وه ڕایانگه‌یاند: فه‌ره‌نسا هاوكاری سه‌ربازی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌نێرێت بۆ شه‌ڕی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ و كۆتایی هێنان به داعش له عێراق و كوردستان.
