فه‌يسبووك به‌ده‌م داواكارييه‌كانى ئيسرائيله‌وه ده‌چێت
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڕياريدا به‌ده‌م داواكارييه‌كانى ئيسرائيله‌وه بچێت و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئيسرائيل نيگه‌ران ده‌كه‌ن بيانسڕێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڕياريدا به‌ده‌م داواكارييه‌كانى ئيسرائيله‌وه بچێت و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئيسرائيل نيگه‌ران ده‌كه‌ن بيانسڕێته‌وه.
هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى ئه‌منى ناوخۆى ئيسرائيل گلعاد ئيردان و ژنه وه‌زيرى دادى ئيسرائيل ئييلت شاكيد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك كۆبوونه‌وه كه ئێستا به سه‌ردانێك له ته‌لئه‌بيبن.
راديۆى ئيسرائيل بڵاويكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار دراوه هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ردوولادا بكرێت.
له‌و باره‌يه‌وه ژنه وه‌زيرى دادى ئيسرائيل ئييلت شاكيد رايگه‌ياند، هه‌ردوو تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى يوتيوب و فه‌يسبووك به ده‌م زۆربه‌ى داواكارييه‌كانى ئيسرائيله‌وه هاتوون و بڕياريانداوه هه‌ر بابه‌تێك ئيسرائيل نيگه‌ران بكات بيانسڕنه‌وه.