سه‌رۆك وه‌زيران خوازبێنى بۆ پۆليسێك ده‌كات
پۆليسێكى توركيا سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بن عه‌لى يهڵدرمى بۆ بنكه‌ى پۆليسى ئه‌سته‌مبوڵ به ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى داواكارييه‌كى خۆى بخاته به‌رده‌ست.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسێكى توركيا سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بن عه‌لى يهڵدرمى بۆ بنكه‌ى پۆليسى ئه‌سته‌مبوڵ به ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى داواكارييه‌كى خۆى بخاته به‌رده‌ست.
ئه‌و پۆليسه داوايكرد، بن عه‌لى يه‌ڵدرم هه‌وڵبدات ماڵى ئه‌و كچه رازى بكات كه خۆشى ده‌وێت و خوازبێنى بۆ بكات.
ده‌ستبه‌جێ يه‌ڵدرم به داواكارييه‌كه رازى بوو و بڕياريدا خوازبێنى بۆ ئه‌و پۆليسه بكات.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم په‌يوه‌نديكردووه به خێزانى كچه‌كه‌وه و باوكى كچه‌كه رازى بووه كچه‌كه‌ى بداته ئه‌و پۆليسه.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و په‌يوه‌نديكردووه به باوكى پۆليسهكهوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵى رازيبوونى ماڵى كچه‌كه‌ى پێبدات.
هه‌ر له‌و بنكه‌ى پۆليسدا كه سه‌رۆك وه‌زيران سه‌ردانى كردبوو، پۆليسێكى ديكه داوايكردووه، بن عه‌لى په‌يوه‌ندى بكات به ماڵى دهستگيرانهكهيهوه و داوايان لێبكات ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ى كچهكهيان له ساڵى داهاتووه‌وه پێشبخه‌ن بۆ ئه‌مساڵ به‌ڵام سه‌ره‌تا خێزانه‌كه داواكارييه‌كه‌يان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته جارێكى ديكه سه‌رۆك وه‌زيران په‌يوه‌نديكردووه به باوكى دهستگيرانى پۆليسهكهوه و رازيكردووه ئاهه‌نگى گواستنه‌وه پێشبخات و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى پێداوه خۆى له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده ده‌بێت و دواجار ئه‌وانيش ره‌زامه‌نديان پيشانداوه.


