چوار ئۆتۆمبێل و پاسێك به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی كه‌شانی پارێزگای ئه‌دیرنه‌ی توركیا له نزیك سنووری یۆنان ته‌كسییه‌ك له هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 32 ساڵی ده‌دات و فڕێ ده‌داته سه‌ر شه‌قام.
هه‌ر پاش ئه‌وه كه ته‌كسی لێی ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بزانرێت زیندووه یان مردووه، چوار ئۆتۆمبێل و پاسێك به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
شۆفێری تاكسییه‌كه ده‌ستگیركراوه و پۆلیس هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی پێنج شۆفێری دیكه ده‌دات و ده‌ست به لێپرسیینه‌وه كردووه بۆ ناسینی ئه‌و پێنج شۆفیرانه، به رێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ زانینی ژماره‌ی ئۆتۆمبیڵه‌كانیان.