ئه‌مريكا و ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ى دارايى له‌گه‌ڵ ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه
تاكوو ئێستا ھیچ بانكێكی گەورەی ئەوروپا و ئەمریكا مامەڵە داراییەكانیان لەگەڵ ئێران ئاسایی نەكردووهتەوە.
K24 – هه‌ولێر:
ھەر دوولای رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك یەكتر بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكە تۆمەتبار دەكەن، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: تاكوو ئێستا ھیچ بانكێكی گەورەی ئەوروپا و ئەمریكا مامەڵە داراییەكانیان لەگەڵ ئێران ئاسایی نەكردووهتەوە.