بازارێكى ساده هه‌ژارانى شارى ئيدرى باكوورى كوردستان كۆده‌كاته‌وه
له‌و بازاره‌دا هه‌ر له جل و به‌رگ و پێڵاوی كۆنه‌وه تاكوه په‌له‌وه‌ر و ئاژەڵیش ده‌فرۆشرێت
K24 – هه‌ولێر:
له شاری ئیدری باكوری كوردستان. بازارێكی بچوكی كۆنەفرۆشان كە وەك خۆیان دەڵێن تایبەتە بە هه‌ژاران بووه‌تە شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و لێقەوماون. له‌و بازاره‌دا هه‌ر له جل و به‌رگ و پێڵاوی كۆنه‌وه تاكوه په‌له‌وه‌ر و ئاژەڵیش ده‌فرۆشرێت، جگه لەمانەش له‌و بازاره ساده‌یە، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ھەلی كارییان ده‌ستكه‌وتووه.