ئهنجوومهنى ئاسايشى نێودهوڵهتى دژى كۆرياى باكوور هاته دهنگ
بە بڕیارێك رێكکەوتن لەسەر زیندووكردنەوەی پەیماننامەی قەدەغەكردنی وزەی ناووكی
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دواجار، بەرامبەر سەركێشییە ناوكییەكان و تاقیكردنەوەی وزەی ناوكی بۆ مەبەستی سەربازی كۆریای باكوور ھاتە دەنگ و بە بڕیارێك رێكکەوتن لەسەر زیندووكردنەوەی پەیماننامەی قەدەغەكردنی وزەی ناووكی بە مەبەستی سەربازی، كە 24 ساڵ لەمەوبەر بڕیاری لەبارەوە درا بوو، بەڵام جێبەجێ نەكرا بوو.