ئه‌كاديميانى كوردى باكوور به‌ گرنگييه‌وه‌ له‌ په‌يامه‌كه‌ى ده‌ميرتاش ده‌ڕوانن

لە باكووری كوردستان و توركیا لە لایەك كاردانەوەكانی دۆخی ئاڵۆزی دوای تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی و لە لایەكی دیكەوە باری نا ئاسایی دوای ھەوڵی كودەتا سەربازییەكەی توركیا بەردەوامن

K24 – هه‌ولێر:

لە باكووری كوردستان و توركیا لە لایەك كاردانەوەكانی دۆخی ئاڵۆزی دوای تێكچوونی پرۆسەی ئاشتی و لە لایەكی دیكەوە باری نا ئاسایی دوای ھەوڵی كودەتا سەربازییەكەی توركیا بەردەوامن، ئەكاديمی و چاودێرانی سیاسیش جەخت دەكەنەوە جگە لە پەنابەردنە بەر رێگەی ئاشتی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان، ھیچ چارەیەكی دیكە نییە، ھاوكات بە گرنگ لە پەیامەكەی دەمیرتاش بۆ وەستاندنی شەڕ و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەڕوانن.