داوا دەكرێت لایەنە سیاسییەكان خۆیان نەكەن بە خاوەنی خۆپێشاندانەكان
K24 - سلێمانی
چەند رۆژێكی ماوە ئەو خۆپێشاندانانە دەستپێبكەن، كە دەستەی ناڕەزاییەكانی خەڵك پلانی بۆ داناوە، ئەو دەستەیە جەخت لەوە دەكاتەوە كە تەنھا خەڵكی ناڕازی خۆپیشاندانەكە دەكەن و داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانیش دەكات، خۆیان نەكهنه خاوەنی و خۆپیشاندانەكان و بە ئاقاری سیاسییدا نەیبەن، ھاووڵاتییانیش ھیوا دەخوازن ئەنجامی خۆپیشاندانەكە بەرھەمدار بێت و توندوتیژی لێنەكەوێتەوە.