فازڵ میرانی: پارتی لەگەڵ خۆپێشاندانی ئاشتیانەیە
K24 - ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "لەو رۆژەی پارتی دامەزراوە لەگەڵ خواستی جەماوەرە، كەسیش بە قەد پارتی خەباتی لە پێناو ماف و داخوازییەكانی جەماوەر نەكردووە، ئێمە لەگەڵ خۆپێشاندانی ئاشتیانە و رێزگرتنین لە یەكتر، ھەروەھا ئێمە ملكەچین بۆ یاساكان".
لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان میرانی گوتی: "ئەو لایەنە سیاسیانەی كە داوای كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دەكەن بۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەنەبوون كە خۆیان بەشدارن لەم حكوومەتە".
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: "با قەیرانەكان نەكرێت بە ئامراز و دژی یەكتر بەكاربھێنرێت بۆ مەرامی سیاسی".